بافل تاله‌بانی: ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی هه‌ڵه‌یه‌ك بوو بۆ هه‌موومانی ده‌رخست لاهور سه‌ره‌ڕۆی سیاسیه
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ به بێ ئاماده‌بوونی بافل تاله‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و قوباد تاله‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و شاناز ئیبراهیم و شالاو كۆسره‌ت ره‌سول، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێـتی ئه‌نجامدا كه جگه له‌و كه‌سایه‌تیانه له كۆی 120 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ته‌نها 78 كه‌س ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بووه.
به پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك هه‌ریه‌كه له بافل و لاهور هاوڕا نه‌بوونه له باره‌ی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه و ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڵام لاهور گوتویه‌تی من ده‌بێت كۆبوونه‌وه بكه‌م ئاماده‌نیم له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك بوه‌ستم كه چاوه‌ڕوانی ده‌می خه‌لكێكی دیكه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه، بۆیه كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌م چه‌ند بڕیارێك به ناوی سه‌ركردایه‌تی ده‌رده‌كرێن كه ته‌نانه‌ت بۆ هه‌موو لایه‌ك بڕیاری نوێ بن.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك گوتیشی ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان بافل و قوباد و كوڕه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سول له لایه‌ك له‌گه‌ڵ لاهور زۆر خراپ بووه‌و پێیان وایه كه لاهور ته‌حه‌دای ئه‌نجومه‌نی سیاسی و كوڕه‌كانی تاله‌بانی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی كردووه بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌و بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی دا به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماده نه‌بووه بچێته بن باری بڕیاره‌كه و ده‌وامی ئاسایی خۆی ده‌كات.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه كه هۆشداری به لاهور دراوه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له سه‌ره رۆیی سیاسی ئه‌وا رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه ده‌بێت و ئه‌گه‌ڕی هه‌یه له یه‌كێـتی نیشتمانی كوردستان دوور بخرێته‌وه.