په‌رله‌مانی مسر: ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لیبیا په‌سه‌ند كرد
دوای ئه‌وه‌ی خه‌لیفه حه‌فته‌ر فه‌رمانده‌ی سوپای نیشتمانی لیبیا داوای له عه‌بدولفه‌تاح سیسی كر كه رێگری بكات له ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی توركیا، سنورێك بۆ ده‌ست درێژیه‌كانی ئه‌و وڵاته دابنێت، له‌سه‌ر داوای سیسی په‌رله‌مانی مسر بۆ جولاندنی هێز كۆبووه‌وه‌و ئه‌مڕۆ گولۆپی سه‌وزیان بۆ جوله پێكردنی هێز هه‌لكرد.
میدیاكانی مسر رایانگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراودا په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەیەتی لەو چوارچێوەیەدا پەرلەمان دەسەڵایەتی دایە عەبدولفتاح سیسی سەرۆکی وڵات بۆ ئەوەی سەرجەم رێککارەکان بگرێتەبەر”.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی مسر له راگه‌یێندراوێكدا رایگه‌یاندووه كه ، هێزەکانی وڵاتەکە بەرپەرچی “میلیشیا تاوانکارە چەکدارەکان” و “تیرۆریستانی بیانی” دەدەنەوە.
هاوکات سەرۆکایەتیی کۆماری میسر بڵاویکردەوە، عەبدولفتاح سیسی و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە بۆ راگرتنی شەڕ لە لیبیا و ئاڵۆزنەکردنی زیاتری دۆخەکە. ئەوەش “وەک زەمینەسازییەک بۆ دەستکردن بە دیالۆگ و چارەسەری سیاسیی دۆخی لیبیا”.