چاودێرێكی سیاسی: چیرۆكی دالیا لە ئایدۆلۆژیای دژە بەشەریەتی پەكەكە هاتووە
لە یەك رۆژی رابردوو دیسانەوە هەڵمەتێكی درۆینە لەلایان ئیفلاس و مورتەزەقەكانی باشوری كوردستان دەستی پێكرد گوایە كەسێك بەناوی دالیا رادەستی توركیا كراوەتەوە كە پێشتر یەپەژە بووە، لەو بارەیەوە چاودێرێكی سیاسی دەلێت، ئەوی لە چیرۆكی دالیا دا روویدا، لە ئایدۆلۆژی دژە بەشەریەتی پەكەكەوە دێت”.
رێكان سەباح چاودێری سیاسی و نووسەر لەو بارەیەوە دەلێت”لەم هەرێمی كوردستان و هەولێرە دەیان كادیری زۆر گەورەی پەكەكە بوونی هەیە، دەیان كادیری پەكەكە فرۆكەخانەی هەولێر بەپاسەوپۆرتی ئەوروپی دێن و دەچین، وە لەلایان خودی توركیاشەوە داواكراون بەڵام بەهۆی ئەوەی بە سیستەمێكی یاسایی هاتووچۆ دەكەن، رۆژێك كەس لە گولی كاڵتریان پێنەگوتوون، پەكەكە ئەوەی ئەوەندە باش دەزانێت كە پێویست ناكەی هیچی لەسەر بگوترێت، دالیایەكی رەنگ ( سپی و نەكەوتۆتە بەر تیشكی خۆر و كچێكی تەواوی مالیە و دوورە لە رەنگی یەپەژە، هیچ پێشخانێكی سیاسی و ناوێكی نیە، لەبەرچی و بۆچی پارتی تەسلێمی بكات؟
هەروەها رێكان سەباح دەشنووسێت” خۆی لەبنەرەتدا سەدان و هەزاران كاوادیری پەكەكە لەبەر ئایدلۆژیایی دژە بەشەریەتی پەكەكە، كە رێگا بە ( خۆشەویستی و دروست كردنی خێزان نادات) لەم شاخانە دەكەونە خۆشەویستی یەكتر، دواتر رادەكەن بۆ باشوری كوردستان، یان لێرە نیشتەجێن یان هەڵاتوون بۆ ئەوروپا، ئەم وێنەیە لەكاتی نووسینی ئەو نوسینە، ئەگەری روودانی هەیە، چونكە ئایدۆلۆژیایی پەكەكە مرۆڤ لە مرۆڤبوون دادەماڵێنێت و دەیكات بە رۆبۆت، ئەوەی یەك چڕكە شارەزابێت، دەزانێت هیچ بەهایەكی مرۆڤایەتی لەناو ئایدۆلۆژیایی پەكەكە دا بوونی نیە، ئەوەشە وا دەكات دەیان چیرۆكی وەك دالیا دووبارە ببێتەوە، بەڵام ئەوەی لە چیرۆكی دالیادا هاتۆتە پێش تێكەڵكردنی بە سیاسەتە، دیارە ئەو بەشەی كە تێكەڵ بەسیاسەت بووە روون دەبێتەوە، كە چ باسە لە پشتی دالیاوە، بەڵام مرۆڤ دەبێت بزانێت چیرۆكی دالیا لە ئایدۆلۆژیای دژە بەشەریەتی پەكەكە هاتووە، ئەم چیرۆكانەش سەدان هەزاران جار دووبارە دەبێتەوە، دواجار مورتەزەقەكان و دەهۆڵ ژەنەكان جارێكی تر روو رەش رۆژانەیان دەبنەوە”.