بۆچی شیروان عەبدولڵا لە فرۆكەخانەی هەولێر راگیراوە
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە هۆكاری راگیرانی هونەرمەندی مللی ( شیروان عەبدولڵا) بەهۆی نووسراوێكی فەرمی ئاسایشی سلێمانی بووە، چونكە ناوبراو پێشتر ئاسایشی سلێمانی بووە و بێ پرسی ئاسایشی سلێمانی سەفەری دەرەوەی وڵاتی كردووە”.
بەپێی یاسا هەركەسێك لە دەزگا ئەمنیەكان كار بكات، بەبێ پرس و بەبێ قبوڵكردنی دەستلەكاركێشانەوە سەفەری دەرەوەی وڵات بكات دەزگا ئەمنیەكە سزای دەدات، بەم شێوەیەش نووسراو بۆ شیروان عەبدولڵا كراوە كە لە دەروازەكان و فرۆكەخانەكان ئەو بەرێزە ( رابگیرێت تەسلیمی ئاسایشی سلێمانی بكرێتەوە)
لەو بارەیەوە د. تارق نووری، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر بە كەناڵی رووداوی راگەیاندووە”لەسەر داوای ئاسایشی سلێمانی شیروان عەبدوڵڵا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگیراوە”.
بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، ئەو هونەرمەندە لە لایەن ئاسایشی فڕۆکەخانەوە “راگیراوە” و ئەوەش لەسەر بنچینەی نووسراوێکی ئاسایشی سلێمانی کە پێشتر بۆ تەواوی فڕۆکەخانە و دەروازە سنووورییەکانیان کردبوو.