بارسێلۆنا هەڵوێستی خۆی لەسەر دابەشنەكردنی خەڵاتی بالۆن دۆری ئەمساڵ دەربڕی

دوای ماوەیەكی كورت لە ڕاگەیەنراوێكی گۆڤاری (فرانس فووتبۆل)ی فەرەنسی كە سەرپەرشتی دابەشكردنی خەڵاتەكانی بالۆن دۆر دەكات، یانەی بارسێلۆنا بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی مێسی و كۆمێنتێك كاردانەوەی خۆی لەسەر بڕیارەكە ئاشكراكرد.

لەم بارەیەوە، پێگەی فەرمی یانەكە لە تویتەر وێنەیەكی لیۆنێل مێسی لەگەڵ شەش بالۆندۆرەكەی بڵاوكردوەتەوە و لە ژێرەوەش نووسیویەتی ” ئێمەش لە بارودۆخە تێ دەگەین، بەڵام هەموو لایەك دەزانن كێ باشترینە” ، مەبەستیش لە تویتەكەی بارسێلۆنا ئەوەیە كە ئەوان لارییان نییە لە دابەشنەكردنی خەڵاتەكان چونكە لای ئەوان و خەڵك ئاشكرایە كە مێسی باشترین یاریزانە و هەر ئەویش شایەنی خەڵاتەكە دەبوو.

جێی ئاماژە پێكردنە، فرانس فووتبۆڵ خەڵاتی دابەش كردنی تۆپی ئاڵتوونی واتە بالۆن دۆری
ئەمساڵی بە بەهۆی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا بەسەر خولەكان ڕاگرت، بەگوێرەی سەرپەرشتیارانی گۆڤارەكە نادپەروەری دەبوو گەر وەك پێشوو خەلاتەكە دابەش بكرێت.

سەرچاوە : سکای نیوز + یاریگا سپۆرت

Back to top button