پارێزگاری هه‌ولێر: ئه‌مرۆ بڕیار لەسەر رێکارە نوێیەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدرێت

بڕیارە ئه‌مرۆ سێ شەممە ٢١ی ٧ی ٢٠٢٠، کۆبوونەوەیەک لە تەلاری وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەبچێت کە تیایدا وەزارەتی تەندروستیی و پارێزگارەکان بەشداردەبن و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستیی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و شێوازی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەکرێت و بڕیاری پێوستی لەبارەیەوە دەدرێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە، فرسه‌ت سۆفی پاریزگاری هەولێر رایده‌گه‌ێنێت، هەر یەکە ل وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستیی، وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستیی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن و بە دڵنیایی-یەوە بڕیاری پێویستی لەبارەیەوە دەدرێت.

لەبەرواری ١١ی ئەم مانگە بە بڕیاری پارێزگاری ھەولێر، بەمەبەستی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لە سەنتەری شار و سەرجەم قەزاکانی دیکەی سنووری پارێزگاکە لە کاتژمێر ١٢ی شەو تا ٥:٠٠ ـی بەیانی، قەدەغەکردنی هاتوچۆ راگەیەنرا و سەرجەم بازاڕ و دوکانەکان داخران، جگە لە دەرمانخانەکان، ھەروەھا ھاتوچۆ لەنێوان پارێزگای ھەولێر و پارێزگاکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەداخراوی هێڵدرایەوە.

Back to top button