بایدن فەرمودەیەکی پێغەمبەر (د.خ) لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەیدا بەکاردەهێنێت
کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا سەرنجی بەشێکی فراوانی دەنگدەرانی موسڵمانی وڵاتەکەی بەلای خۆیدا رادەکێشێت و رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربونیدا وەک سەرۆک کۆمار بڕیاری قەدەغەی گەشتکردن لەسەر وڵاتانی ئیسلامی هەڵدەگرێت و پارێزگاری لە مافەکانیان دەکات.
جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا، داوا له موسڵمانان ده‌كات یارمه‌تی بده‌ن بۆ به‌زاندنی دۆناڵد تره‌مپ.
بایدن له كۆنگره‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی ڤیدیۆییدا، داوای له‌یه‌ك میلۆن ده‌نگده‌ری ئه‌مریكی موسڵمان كرد ، یارمه‌تی بده‌ن و گوتی: له رۆژی یه‌كه‌می بوونم به سه‌رۆكی ئه‌مریكا، قه‌ده‌غه‌ی هاتنی موسڵمانان بۆ نێو وڵاته‌كه هه‌ڵده‌گرم.
هه‌روه‌ها بایدن فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د ،درودی خوای له‌سه‌ر بێت، هێنایه‌وه كه فه‌رموویه‌تی”من رأى منكم منكرا فليغيره بيده، فإن لم يستطع فبلسانه، فإن لم يستطع فبقلبه، وذلك أضعف الإيمان” واته : “کێ لە ئێوە خراپکاریەکی بینی با هەوڵدات ڕێگری لێبکات بەدەستەکانی خۆی، ئەگەر نەیتوانی با بەشێوەی قسە ڕێگری لێبکات، وئەگەر بەوەش هەر نەیتوانی با بەدڵ پێی ناخۆشبێت و لەگەڵ ئەو خراپەیەدا نەبێت، ئەوەش لاوازترین ئیمانی هەیە”.
بایدن داوای لەو یەک ملیۆن دەنگدەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کرد بۆ سەرکەوتنی بەسەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای وڵات و کاندیدی کۆمارییەکان هاوکاری بکەن، کە بڕیارە 3 مانگی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت.