بە بڕیاری مەسرور بارزانی بە بڕی 50 ملیار دینار پرۆژە لە زاخۆ جێبەجێ دەکرێن

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی سەردانێكیدا بۆ شارۆچكەی زاخۆ لە سنووری پارێزگای دهۆك، بڕیاری دا بە بڕی 50 ملیار دینار پڕۆژە لەم شارەدا ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی شارۆچكەی زاخۆی كرد.

لەمبارەیەوە عەلی تەتەر پارێزگای دهۆك لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، سەرۆكی حكوومەت سەردانی زاخۆ دەكات و چەندین پڕۆژەی گرنگ ڕادەگەیەنێت.

باسی لەوەشكرد، ئەو پڕۆژانە بۆ سنووری شارۆكەی زاخۆ گرنگە و ئەوەیش دەبێتە پێشخستن و ئاوەدانی ئەو سنوورە و لە داهاتوو زۆر سوودی دەبێت بۆ هاووڵاتییان.

Back to top button