کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان بە بێ فراکسیۆنی یەکێتیش بەردەوام دەبێت
ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند ، پەرلەمان لە کۆبوونەوەکانی خۆی بەردەوام دەبێت ، ئەگەر یەکێتی سور بێت لە سەر بڕیاری بایکۆت .
لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئومێد خۆشناو ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەتەوە و لەبارەی بڕیاری راگرتنی کارەکانی فراکسیۆنی یەکێتی گفتوگۆیان کردووە بەڵام یەکێتی بڕیاری داوە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بکات .
خۆشناو نایشارێتەوەکە ڕاستەوخۆ بە سەرۆکی پەرلەمان گوتراوە بە پێی یاسا کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ناوەستێنین و بە بێ فراکسیۆنی یەکێتی و سەرۆکی پەرلەمانیش بەردەوام دەبین .
هاوکات فراکسیۆنی یەکێتی باسیان لەوە کردووە بایکۆتی پەرلەمان کارتێکی گوشارە بۆ ئەوەی پارتی یەکێتی کۆببنەوە ، بەڵام سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی پەی وایە نابێت بڕیاری حزب کۆبوونەوەی پەرلومان هەڵپەسێرێت .