بزانن چ هۆکاری بۆتە هۆی دواخستنی کۆنگرەی ئەمساڵی پارتی دیموکراتی کوردستان

 

بە پێی پڕیاری پێشوو پارتی دیموکراتی کوردستان ، بڕیار بوو کۆنگرەی ١٤ ی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ببەستێت ، لە هەمان کاتیشدا بە پێی بڕیاری ناوخۆی پارتی ، دوا کەوتنی کۆنگرە نابێت لە یەک ساڵ زیاتر تێپەڕ بێت بەڵام وەک ئەوەی ئیستا لە ئارادایە کۆنگرەی ١٤ پارتی دوا دەکەوێت

 

هەر بە پێی پرۆگرامی پارتی دەبوو دکۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان  لە 11/12/2014 ببەسترێت، بەڵام رۆژی 9ی كانوونی یەكەمی 2014 ئەنجوومەنی سەركردایەتی كۆبووەوە و لە تەوەری پێنجەمی ئەو كۆبوونەوەیەدا تاوتوێی باری ناوخۆ و رێكخستنی ئەو حیزبە كراو بڕیاری دواخستنی كۆنگرەی 14ی پارتی درا.

 

لە ئیستاشدا لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات ،بڕیاری بەستنی کۆنگرە لە ساڵی ٢٠٢٠ ئاڵ و گۆڕی بە سەردا نەهاتووە بەڵام بە هۆی ڤایرۆسی  کۆرۆنا  و بە لەبەر چاو گرتنی باری تەندروستی ئەندامان  ئەگەری دوا خستنی لە ئارادایە .

 

هاوکات جەعفەر ئیمینکی  ڕایگەیاندووە دیراساتی ئاکادیمی بۆ چۆنیەتی بەرێوچوونی کۆنگرە تا ئێستاش بەردەوامە و بەڵام کۆرۆنا ڕێگرێکی هەرە سەرەکییە لە پاشگەز بوونەوەی کاتی بەرێوەچوونی کۆنگرەی ١٤ ی پارتی

Back to top button