گرووپێکی توندڕەوی چەکدار لە نێو سلێمانیدا سەرهەڵدەدات لە سەنتەری شار بڵاوبوونەتەوە

 

 

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو چەند ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە چەکدار کە ئۆتۆمبێلەکان جام رەش و بێژمارەن لە پارکی هەواری شار تەقەیان بە سەرهاووڵاتیاندا کرد و ترس و دڵە راوکێیەکی زۆریان بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە بەردەم پارکەکەو لە نێو پارکەکەدا دەسوڕانەوە و تەقەی هەڕەمەکیان کردووە.

 

شایەتحالێک بە دەزگای میدیای خواکوڕکی راگەیاند کە سەرەتای ئەم هەفتەیە چەند چەکدارێک کە لە شێوەی گرووپێکی توندڕەو بە چوار ئۆتۆمبێل هاتنە نێو پارکی هەواری شاروو تەقەیەکی زۆریان بەسەر خەلکی نێو پارکەکەداکرد، خەلکی تەنها فریای راکردن و رزگار کردنی گیانی خۆیان کەوتن  پارکەکە چۆلکرا، نەمان زانی ئەو گرووپەکێن و هێزە ئەمنیەکانیش هیچ روونکردنەوویەکیان نەدا.

 

ئەو شایەتحالە گوتیشی ئەو گرووپە دەمێکە لە نێو سلێمانی باسیان لێوە دەکرێت ترس و تۆقینی زۆریان لەلایەن هاووڵاتیان دروست کردووە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە تەقەیەکی زۆریان کردووە تەقەکە لە سەنتەری شاری سلێمانی بیستراوە.

هەروەها گوتیشی خەلک لە ژیانی خۆی دڵنیانیە کە دەبینی گرووپێکی ئاوا لە رێگای توندو تیژی و تەقەکردنەوە بە نێو شاردا دەسوڕێنەوەو هیچ هێزێکیش نە کۆنترۆلیان دەکات نە رێگران لێدەکات، بۆیە کەس ناتوانێت بچێتە دەرەوە.  سلێمانیمان لێ بووەتە فەلوجەی دوای ٢٠٠٣  کە تەنگا گرووپی توندرەومان کەم بوو ئەوانیش دروست بوون ئازادانە بە کوچەو کۆلانەکان دەسوڕێنەوە

Back to top button