بزانن سوپای عێراق لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل جێگیر کراوە

 

گوتەبێژی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە بارەی دەنگۆی چوونی هێزەکانی عێراقی بۆ دەروازەی سنووری ئیبراهین خەلیل روونکردنەوە دەدات .

 

لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان ئەمڕۆ سێشەممە كامی كه‌مال گوته‌بێژی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل گوتی : له‌ تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هه‌واڵێك بڵاوبووەته‌وه‌ کە گوایه‌ سوپای عیراق ده‌ستی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل دا گرتووه‌و كۆنترۆڵی كردووه‌، ئێمە‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕه‌د ده‌كه‌ینه‌وه و تەنها بە چەواشەکاری و دەستی تێکدەرانەی ناو دەبەیین .

 

ئەو روونکردنەوەیە لە کاتێکدا ئاراستەی ڕاگەیاندن و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکرێت کە ، چەند ڕۆژێكە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووتەوە كە سوپای عیراق لە چوارچێوەی بڕیارەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكان، چووبێتنە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و هەموو رێکارە یاساییەکانی ئەو دەروازەیە لە دەستی هێزەکانی عێراقی دابێت .

Back to top button