مەسرور بارزانی: زاخۆ دەکەین بە ئیدارەیەکی سەربەخۆ

ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هەنگاوەکانی کردنی زاخۆ بە ئیدارەیەکی سەربەخۆ خێراتر دەکەن.

ئەم لێدوانەی مەسرور بارزانی لە میانی سەردانێکیدا بووە بۆ قەزای زاخۆ و لە میانیدا بەڵێنی جێبەجێکردنی چەندان پرۆژەی خزمەتگوزاری، بەپێی توانا داراییەکانی حکومەتی هەرێم، بە خەڵکی شارەکە داوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، مەسرو بارزانی ئاماژەی کردووە بە کارنامە و پلانەکانی حکومەت بۆ خزمەتکردنی ناوچە و دەڤەرە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و ئەنجامدانی چاکسازیی هەمەلایەنەی کارگێڕی و ئابوورری.

مەسرور بازانی جەختیشیکردووەتەوە لەوەی کە یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتەکەی، گرنگیدانە بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و پشتگیریکردنی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و بەروبوومی ناوخۆیی، بە شێوەیەک کە کۆمەڵگەی کوردستان لە بەکارهێنەرەوە ببێتە بەرهەمهێنەر.

سەرۆکی حکوومەت بڕیاری ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە سنووری قەزای زاخۆ ڕاگەیاند کە بە پێی توانا داراییەکانی حکوزمەتی هەرێم بەم نزیکانە دەست بە جێبەجێ کردنیان دەکرێت. گوتیشی: کار دەکەین بۆ ئەوەی هەنگاوەکانی کردنی زاخۆ بە ئیدارەیەکی سەربەخۆ خێراتر بکەین.

Back to top button