مه‌سرور بارزانی: لە زاخۆ پێشوازی لە خاتوو مریەم عەلی خێزانی شەهید و دایکی سێ شەهید دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زاخۆ پێشوازی لە خاتوو مریەم عەلی خێزانی شەهید و دایکی سێ شەهید دەکات.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له شاری زاخۆ پێشوازی له خاتوو مریه‌م عه‌لی عوسمان كرد كه خێزانی شه‌هید ئه‌حمه‌د مه‌لا گولی و دایكی سێ شه‌هیده به ناوه‌كانی (موراد، سامی، نه‌زیر). هه‌روه‌ها نهوهیهكیشی شه‌هیده به ناوی (شه‌عبان خه‌لیل عه‌لی).
سه‌رۆكی حكومه‌ت له ره‌وشی ته‌ندروستی و گوزه‌رانی بنه‌ماڵه‌كه‌یانی پرسی و ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌ركێكی سه‌ره‌كیمان خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری سه‌ربه‌زری شه‌هیدانه و هه‌رچی له تواناماندا بێت ده‌یكه‌ین بۆ خزمه‌تكردنیان. چونكه ئه‌و ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌مانه به‌رهه‌می قوربانیدان و خوێنی شه‌هیده‌كانمانه .