لە عێراق 81 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و چاکبونەوە و مردنی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە 2466 کەسی نوێ توشی ڤایرۆسەکە بوون.

هەروەها دووهەزار و 114 توشبوو چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە بەوەش رێژەی چاکبونەوە گەیشتە سەدا 66

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لە ئێستادا 28 هەزار و 259 کەس لە نەخۆشخانەن و لەو ژمارەیەش 428 کەسیان لە ژێر چاودێری ورددان و باری تەندروستیان ناجێگیرە.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 64 هەزار و 950 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 950 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

Back to top button