داعش لەو ناوچەیەی کوردستان ئاڵای خۆی هەلکرد و پێگەی خەلافەتی دانایەوە

 دوای ئەوەی داعش لە سەر خاکی کوردستان هێچ پێگەیەکی نەماو و پێشمەرگە داعش لە کوردستان تێکشکاند لە ناوەراستی ساڵی رابردوو بۆ یەکەم جار لە ناوچەی گەرمیان داعش لە چەند شوێنێک ئالای خەلافەتی هەڵکرد.

رائید جەلیل فایەق، فەرماندەی فەوجی دووی لیوای سێی پێشمەرگە لەو بارەیەوە رایگەیاند، کاژێر 06:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، هەواڵ گەیشتووەتە هێزە عێراقییەکان، کە ئاڵای داعش لەسەر چەند کارگەیەکی لەکارکەوتووی چەو و لم هەڵکراوە و بینراوە. پاش ئەوەی هێزەکانی عێراق چوونەتە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوتووە بۆسە بووەو چەکدارانی داعش تەقەیان کردووە. بە گوتەی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە “دوو سەربازی عێراق برینداربوون و یەکێکیش کوژراوە”.
فەرماندەی فەوجی دووی لیوای سێی پێشمەرگە راشیگەیاند، کە سوپای عێراق هێزی زیاتری ناردووەتە ناوچەکە و دوو هێلیکۆپتەر بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە “ئێستاش دەنگی تەقە نەماوە”.
گوندی شێرک دەکەوێتە نێوان ناحیەی کۆکس و قەزای خانەقین.
Back to top button