وەزیری ناوخۆ هەلوێستی نوێی لە بارەی هەڵگرتنی قەدەغەی نێوان پارێزگاکانی راگەیاند

دوای ئەوەی بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆ راگەیێندرا، زیاتر لە ٤ مانگە هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان راگەیێندراوە لەو بارەیەوە وەزیری ناوخۆ زانیاری نوێ دەخاتە روو.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان دەسەڵات دراوەتە پارێزگارەکان و هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق وەکو خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام رێگە بە هاتووچۆی بازرگانی دەدرێت.

Back to top button