سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ لاهور جه‌نگی له‌ بڕیاری بایكۆتی په‌رله‌مان تێناگه‌م كه‌سێك لێمی پرسی بۆ بایكۆتتان كرد بلێم بۆ؟

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ سه‌ركردایه‌تی  لاهور جه‌نگی كۆبووه‌وه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ بێ به‌شداری كوڕانی جه‌لال تاله‌بانی و و كوڕانی كۆسره‌ت ره‌سول و ره‌فعه‌ت عه‌بدولا و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها له‌ كۆی 120 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ته‌نها 80 ئه‌ندام ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی كرا و دواتریش له‌سه‌ر پێشنیاری لاهور جه‌نگی داواكرا كه‌ كاره‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان رابگیرێن به‌ بێ هیچ هۆكارێك پێشنیاره‌كه‌ی لاهور له‌ كۆی 80 ئه‌ندامی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ 65 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك كه‌ له‌ سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی ده‌ستی كه‌وتووه‌ و رایگه‌یاندووه‌  له‌و كاته‌ی كه‌ بڕیاردرا رێواز فایه‌ق جگه‌ له‌وه‌ی ده‌نگی به‌ پێشنیاره‌كه‌ نه‌دا و له‌ موداخه‌له‌یه‌ك رایگه‌یاند من تێناگه‌م ئه‌م بڕیاره‌ بۆچی ده‌درێت، هیچ هۆكارێكی مه‌عقول نابینم، گریمان من له‌ به‌یانیه‌وه‌ نه‌چوومه‌ په‌رله‌مانی كوردستان لێمیان پرسی بۆچی نه‌چوویته‌ سه‌ركاره‌كه‌ت من هیچ وه‌ڵامێكی لۆجیكم پێ نیه‌ بۆیه‌ بایكۆت كردنه‌كه‌ هیچ مانایه‌كی نیه‌ز

Back to top button