وه‌زاره‌تی كاره‌با: 150 مێگاوات كاره‌با ده‌خرێته‌ سه‌ر تۆڕی نیشتمانی و كاره‌با زیاد ده‌بێت

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی كاره‌بای له‌ سنوری خه‌بات كرده‌وه‌، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ دو رۆژی داهاتوودا یه‌كه‌یه‌كی دیكه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای هه‌ڵمی خه‌بات ده‌كه‌وێته‌كار كه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی 150 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه‌.


ئومێد ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی خستنه‌ گه‌ڕی وێستگه‌ كاره‌باییه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ له‌ ئێستادا وێستگه‌ی هه‌ڵمی كاره‌بای خه‌بات توانای به‌گه‌ڕ خستنی یه‌ك وێستگه‌ی هه‌یه‌ كه‌ 150 مێگاوات كاره‌بایه‌و پڕۆژه‌كه‌  توانای به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌ 300 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: “له‌ دوو ڕۆژی داهاتوو یه‌كه‌ی دووه‌می وێستگه‌ی هه‌ڵمیی خه‌بات ده‌كه‌وێته ‌كار کە تواناكه‌ی بەرهەمهێنانی 150 میگاوات كاره‌بایه‌ و وه‌ك وه‌زاره‌تی كاره‌با ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆی كردووه‌”.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ویستی وه‌زاره‌تی كاره‌با و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وه‌یه‌ زیاتر ڕه‌وشی كاره‌با چاك بكه‌ین، له‌ دوو ڕۆژی ئاینده‌وه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بامان ده‌گاته‌ زیاتر له‌ 3200 مێگاوات كاره‌با.

Back to top button