وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ توركیا كرده هه‌راسانكاره‌كانت رابگره و رێز له یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بگره

دوای ئه‌وه‌ی توركیا له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له سنوره‌كانی رۆژئاوای كوردستان و سوریا و باشوری كوردستان و لیبیا ده‌ست تێوه‌ردانی سه‌ربازی كرد و له‌گه‌ڵ یۆنانیش به به‌رده‌وامی په‌یامی توند ئاراسته‌ی یه‌كتری ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ له میانه‌ی سه‌ردانێكی بۆ یۆنان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند پێویسته توركیا كرده‌وه هه‌راسانكاره‌كانی له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی رابگرێت.
هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ یۆنان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا رایگه‌یاندووه پێویسته توركیا كرده‌وه هه‌راسانكاره‌كانی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رابگرێت، و ده‌بێـت رێز له یاسای نێوده‌وڵه‌تی بگیرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا جه‌ختی كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئێمه هه‌ڵوێستمان زۆر روونه. ده‌بێت رێز له یاسای نێوده‌وڵه‌تی بگیرێت. به پێچه‌وانه‌وه، پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا نایه‌ته دی، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی توركیا سه‌رجه‌م ئه‌و كرده‌وانه‌ی رابگرێت، كه ناوچه‌كه‌یان هه‌راسانكردووه”.