كه‌شناسیی هه‌رێم هۆشداری له‌ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌دات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان هاوڵاتیانی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ئاگادار كرده‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌ هه‌فته‌ی ئایینده‌وه‌ پله‌كانی گه‌رما ده‌ست به‌ به‌رزبونه‌وه‌ ده‌كات و به‌نیازیشه‌ راپۆرتێكی تایبه‌ت له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوبكاته‌وه‌.

كه‌شناسی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبەی چوارشەممە 22ی تەمموزی 2020 بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.

ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمایه‌ له‌ ته‌واوى ناوچه‌كه‌مان ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رزترین پله‌ى گه‌رماى پێشبینیكراو، له‌ 47 پله‌ى سه‌دى نزیك ده‌بێته‌وه‌، له‌ سه‌نته‌رى سلێمانى و دهۆك پله‌ى گه‌رما له‌ 45 پله‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌، له‌ سه‌نته‌ری كه‌ركووكیش له‌ 50 پله‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌.

كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه‌، پله‌ى گه‌رما له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا له‌نێوان 35 تا 42 پله‌ ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌ ئیداره‌ى گه‌رمیان پله‌ى گه‌رما له‌ سه‌رووى 50 پله‌ى سه‌دى ده‌بێت.

كه‌شناسى پێشبینى ده‌كات له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوودا، ئاسمان ساماڵ بێت و خێرایی با جێگیر بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى تۆز و خۆڵ نیی

Back to top button