ھێمن ھەوارمی: هه‌فته‌ى داهاتوو په‌رله‌مانى كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە و ژمارەیەك وەزیر لە كۆبوونەوەكە ئامادە دەبن و كەسیش ناتوانێ دانیشتنی پەرلەمان ڕابگرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممه‌، هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە میدیاكانی ڕاگەیاند، بڕیار وایە ڕۆژانی هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان دەست پێ‌ بكاتەوە.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان گوتی، لە هەفتەی داهاتوو بەدیاریكراوی لە ڕۆژانی 26، 27 و 28ی ئەم مانگە پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە، هەروەها پەرلەمان نە موڵكی پارتی و نە یەكێتی و نە گۆڕانە، پەرلەمان هی هیچ لایەنێكی تر نییە، بۆیە كەس ناتوانێ دانیشتنەكانی پەرلەمان ڕابگرێت.

باسی لەوەش كرد، ئەو كۆبوونەوەیە بە بەشداریی ژمارەیەك وەزیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت، حكوومەتیش بە فەرمی وەڵامی داوینەتەوە و وەزیرەكان ئامادە دەبن، هەروەها ژمارەیەك پڕۆژە و پێشنیازی یاسا هەن لە حكوومەت و پەرلەمانەوە بۆ دەستەی سەرۆكایەتی هاتوونەتە ناردن و دەخرێنە بەرنامەی كارەوە.

سەبارەت بە بەرنامەی کار، هێمن هه‌ورامى گوتی: ژمارەیەک پرۆژە و پێشنیازی یاسا ھەن لە حکوومەت و پەرلەمانەوە بۆ دەستەی سەرۆکایەتی نێردراون و دەخرێنە بەرنامەی کارەوە”.

Back to top button