هەولێر: ژنێك لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە.
لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، به‌بوونی ڕووداوێكی كوشتن له قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر له بنه‌سڵاوه، ده‌ستبه‌جێ تیمێكی لێكۆڵینه‌وه پێكهێندرا و گه‌یشتنه شوێنی ڕووداو، دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وورد له ڕووداوه‌كه ده‌ركه‌وت كه‌وا ئافره‌تێك به‌ناوی (هه‌نا حه‌مید له‌تیف) له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌ی به‌ناوی (ك.ح.ج) كوژراوه.
باس لەوەشکراوە، هێزەکانیان توانیان لە ماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێر تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن، بەپێی ماددەی (405) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەرکراوە.