دۆناڵد ترەمپ: ڤاکسینی کۆرۆنا زۆر زووتر لەوەی چاوەڕواندەکرێت بەردەست دەبێت

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئێستادا چوار جۆر ڤاکسینی دژە کۆرۆنا کە لەوڵاتەکەیدا پەرەپێدراوە لەسەر مرۆڤ تاقیکردنەوەی لەسەر دەکرێت، دەشڵێت، چارەسەر و ڤاکسینی کۆرۆنا زۆر زووتر لەوەی کە چاوەڕوان دەکرێت بەردەستدەبێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، ڤاکسین و چارەسەری کۆرۆنا بەخێراییەکی ئەوتۆ لە پەرەسەندندایە، کە سەرو هەموو پێشبینییەکان دەکەوێت.

ئەماژەی بەوەشکرد، زیادبونوی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا ئاساییە، چونکە پێش ئەوەی بڵاوبونەوەی پەتای کۆڤید-19 بەرەو کەمبوونەوە بڕوات، دەبێت رەوشەکە بەرەو خراپبون بڕوات.

ترەمپ باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا چوار جۆر ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا تاقیکردنەوەی لەسەر مرۆڤ پێدەکرێت، هەمو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی بەساڵاچوان لەو پەتایە بپارێزن.

Back to top button