کۆریای باشوور لە یادی بەرز ڕاگرتنی رۆژی نشتیمانی ، یارمەتی پزیشکی پێشکەشی هەرێمی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ لە مێژووی وڵاتی کۆریای باشووردا وەک رۆژی بەرزڕاگرتنی رۆژی نشتیمانی ناوزەد کراوە .
بەم بۆنەوە و لە رۆژی ڕێزگرتنی رۆژی نشتیمانی کۆریای باشوور لە مەراسیمێکی فەرمیدا کە تەیدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەیدا بەشدار بوو ئەم رۆژە لە هەرێمی کوردستان و لە لایەن کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتەوە پیرۆز کرا .
لەم یادەدا کۆریای باشوور باشوور لە رێگای کۆمپانیای پۆسکۆ، پێنج هەزار کیتی پشکنینی کۆرۆنای پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کرد، هەرهەمان کۆمپانیاش کە وێستگەی کارەبای خەباتی خستەگەڕو ئێستاکەش بەردەوامە .
هاوکات لە گەڵ ئەوەیکە ئەو کۆمپانیایە لە ڕاگەیاندراوێکدا پێدانی ئەو یارمەتیانە بە هەرێمی کوردستان دەگێرێتەوە بۆ هۆکاری بەردەوامی دۆستایەتی نێوان هەرێم و وڵاتەکیان ، ئەوەشی خستووەتەڕوو، حکومەتی کۆریا بڕیاریداوە بە بڕی 400 هەزار دۆلار هاوکاری دیکەی حکومەت هەرێمی کوردستان بکات.