دەیلی مەیڵ:جەنگی نھێنی بەریتانیاو داعش بەردەوامە

 

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ ئاماژە بە جەنگی نھێنی نێوان ھێزێكی تایبەتی بەریتانیاو داعش دەكات لە عێراق كە  زیانێكی گەورەی لە داعش داوە

 

مەیڵ تیشكی خستۆتە سەر كوژرانی ١٠٠ چەتەی داعش بەدەستی ئەو ھێزانە لە ناوچە دورە دەستەكان و ئەوەشی خستۆتە ڕوو كە زۆربەی ھێزە بەریتانیەكە ھەڵگری چەكی قەناسن

 

مەیڵ دەنوسێت ئەو ھێزانە بە بێدەنگی كار دەكەن و لە ناو چەكدارە كوژراوەكانی داعشیش چەندین داعشی بەریتانی و ئەوروپی ھەن

Back to top button