خەرجکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان بڕیاری لە سەر درا
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەریمی کوردستان لە نوووسراوێکدا کە رۆژی ٢٠/٧/٢٠٢٠ ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەو خوێندی باڵای کردووە ، بڕیاری داوە بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان .
بە پێی ئەو بڕیارە بڕە پارەکە بۆ وانەبێژان خەرج دەکرێ، تەنیا لە پشووی بەهارە ڕۆژانی ١١ بۆ ٢٣ی مانگى ٣ خەرج ناکرێ، بەڵام خەرجکردنی پارەکە بۆ ئەو ڕۆژانە دەکرێ کە بەهۆی خۆپارێزی له پهتاى کۆرۆنا پشوو بووە.