شوان زراری: هیچ هۆکارێک ناتوانێت دانیشتەکانی پەرلەمان پەکبخات

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیێنێ، پەرلەمان هیچ ئاڵۆزییەکی تێدا نەماوە و ئەو نیگەرانییانەی هەبوون کۆتاییهاتووە، هیچ هۆکارێکیش ناتوانێت دانیشتنەکانی پەرلەمان پەکبخات.

شوان زراری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسۆنی پارتی لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە ڕەیگەیاندووە، ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەتەوە لەبارەی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانە بڕیار دراوە، دانیشتنەکانیش لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکاتەوە.

زراری زیاتر دەڵێ، لەم ماوەیەدا داوای ئامادەبوونی وەزیرەکانمان کردووە لە پەرلەمان، بۆیە هیچ دانیشتنێک نەکراوە چاوەڕێی وەڵامی حکوومەت بووین، دوێنێش حکوومەت وەڵامی داوەتەوە و دانیشتنەکان بەشێوەیەکی ئاسایی دەستپێدەکەنەوە.

Back to top button