ئه‌ڵمانیا ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاته‌كه‌ی له نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی تورك وه‌رده‌گرێته‌وه

دوای ئه‌وه‌ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كرد كه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی به ره‌گه‌ز تورك به شێوه‌ی نهێنی و به ساخته ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیان ده‌رهێناوه، ئه‌ڵمانیا به نیازه ره‌گه‌زنامه له زیاتر له یه‌ك ملیۆن هاوڵاتی به‌ره‌گه‌ز تورك بسێنێته‌وه.
له‌و باره‌وه لێسه‌ندنه‌وه‌ی ره‌گه‌ونامه له‌و هاووڵاتیه توركانه ماڵپه‌ڕی حوڕییه‌تی توركی بڵاویكرده‌وه، ئه‌و توركانه‌ی كه له ئه‌ڵمانیان پێشتر ده‌ستبه‌رداری ره‌گه‌زنامه توركیه‌كه‌یان ببوون، به‌ڵام له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و به بێ پرس كردن به به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا سه‌رله‌نوێ ره‌گه‌زنامه‌یان ده‌رهێناوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایی ئه‌ڵمانیا. و پێشێلكاری یاساكانی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئه‌ڵمانیایه و به‌و هۆیه‌شه‌وه له ژماره‌یه‌ك له‌و هاوڵاتیانه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه ره‌گه‌زنامه‌یان لێده‌سه‌نرێته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاشكراشی كردووه كه ئه‌ڵمانیا له باره‌ی لیستی ده‌نگده‌رانی راپرسیه‌كه‌ی ساڵی 2017ی توركیاوه توانیویه‌تی زانیاری له باره‌ی ئه‌و هاوڵاتیه ئه‌ڵمانیه به ره‌گه‌ز توركانه به‌ده‌ستبهێنێت، كه سه‌ر له‌نوێ بوونه‌وه خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی توركیا.