فركسیۆنی پارتی بهیاننامهیهك لهبارهی رێنماییهكانی هاتوچۆ بڵاودهكاتهوه
خواكوڕك
دوای ئهوهی وزارهتی ناوخۆ رێنماییهكی نوێی لهبارهی گهڕاندنهوهی سهرپێچی شوفێران بڵاوكردهوه، نارهزایهتیهكی زۆر لای هاوڵاتیان دروست بوو، چهند رۆژێك دواتر فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی كوردستان راگهیانراوێكی بڵاوكردهوه رایگهیاند كه بهههوڵی خۆیان توانیویانه كاركردن بهڕێنماییهكه راگرن.
له ئێستاشدا گۆڕانكاری تهواو بهسهر رێنماییهكه هاتووه و لهوبارهوه فراكسیۆنی پارتی بهیاننامهیهكی دیكهی بڵاوكردۆتهوه و تیایدا داوای راگرتن و كارپێ نهكردنی چهند بڕگه و مادهیهكی دیكهی رێنماییهكانی ئهو بهڕێوهبهرایهتیه دهكات، تا مووچه و باری ژیانی خهڵك بهرهو باشتر دهڕوات.
له ڕێنمایی ژماره (٨)ی سالى ٢٠١٦ تایبەت بە سەرپێچییەکاندا لە بڕگەى (١) لە مادەى دووى ڕێنماییەکەدا هاتبوو “دەبێت خاوەنى ئۆتۆمبێل لە ماوەى ٦٠ ڕۆژدا لە بڵاوکردنەوەى ئەم ڕێنماییە سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکان بکات بۆ یەکلای کردنەوەى سزاکان”.
دهقى ڕوونكردنهوهكه:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، وەك نوێنەری زۆرینەی خەڵكی هەرێمی كوردستان، پشتگیریكردنی خەڵك و چینی هەژاران، بە ئەولەوییەتی كارەكانی خۆی دەزانێت، بۆیە لەو ڕوانگەیەوە پاڵپشتی هەربڕیارێك دەكات، كە گوزەران و دۆخی سەختی ئابووری هەرێمی كوردستان لەبەرچاو بگیرێت و داوای ڕاگرتنی هەر بڕیارێكیش دەكات، كە فشاری زیاتر لەسەر ژیان و گوزەرانی هاونیشتیمانییانی هەرێمی كوردستان درووست بكات.
هەر لەو ڕوانگەیەوە ڕۆژی (28/11/2016) هەوڵەكانی خۆی خستەگەڕ، لە پێناو ڕاگرتنی ئەو ڕێنماییانەی كە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سەرپێچییەكانی هاتوچۆ دەریكردبوون، لە ڕێگەی بەڕێز وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە، بەدواداچوونی بۆ ئەو ڕاسپاردانە كرد و دوو داواكاریشی خستە بەردەمییان، كە بریتی بوون لە:
یهكهم: ڕێنماییهکان ڕابگیرێ و کاری پێنەکرێت.
دووهم: دیراسهی باشتر بکرێت و بەشێوازێک ڕێنمایی تازە دەربچێ، که گونجاوبێت لهگهڵ ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی کوردستان.
خۆشبەختانە ئەوكات لەلایەن وەزیری ناوخۆوە، داواكاری یەكەم جێبەجێكرا و ڕێنماییەكان ڕاگیران، ئەمەیش جێگەی سوپاس و پێزانینمانە، لە ئێستایشدا خاڵی دووەم جێبەجێ كراوە و دوای دیراسەكردنی دۆخی ئابووری و ڕەچاوكردنی ئەو بارگرانییانەی كە بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە كەوتۆتە سەرشانی هاونیشتیمانیان، فەرمانی وەزاری بۆ چەند ڕێنماییەكی نوێ دەرچووە، كە بریتین لەم خاڵانە:
یكهم: ڕاگرتنی جێبەجێكردنی ڕێنمایی ژمارە (8)ی ساڵی 2016، تایبەت بە (پێبژاردنی سەرپێچییەكانی هاتوچۆ، بە سیستەمی پشكی مانگانە) تا ئاسایی بوونەوەی باری دارایی هەرێم.
دووهم: پەیڕەوكردنی سیستەمی بە پشككردنی سزاكانی هاتوچۆ، لەسەر گشت ئۆتۆمبێلە تۆماركراوەكان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی پارێزگاكانی هەرێم.
سێیهم: سزاكان دابەش دەكرێنە سەر (12) پشكی ساڵانە و دەبێت لە ماوەی ئەو ساڵەدا، گشت سزا تۆماركراوەكان لەسەر ئۆتۆمبێل بكرێت.
چوارهم: بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ ڕادەسپێردرێت، بە ڕاوێژكردن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی پارێزگاكانی هەرێم، لەسەر ڕێكخستنی لایەنە هونەرییەكانی ئەم سیستەمە.
پێنجهم: ئەم سیستەمە بەشێوەی ئارەزوومەندانە دەبێت و دوای ڕەزامەندبوونی خاوەن ئۆتۆمبێل، دەبێت پابەندبێت بە سیستەمەكە و هەر سزایەكی نوێ لە ماوەی جێبەجێكردنی ئەم سیستەمە تۆمار بكرێت، پێویستە لە ماوەی ئەو ساڵەدا بدرێت.