وه‌زاره‌تی دارای بڕیاری خه‌رج كردنی شایسته دارایه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژی ده‌ركرد
دوای ئه‌وه‌ی كۆتای به دابه‌شكردنی مووچه‌ی موچه خۆرانی هه‌رێم هات وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری فه‌رمانی كرد به دابه‌شتكردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژانی دا.
به پێی نوسراویێكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان كه له 20ی 7 دەرچووە و ئاراسته‌ی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا كراوه، ئاماژه بە بڕیاری خەرجکردنی شایستەی دارایی وانەبێژان دراوە.
وه‌زاره‌تی دارایی جه‌ختی له‌وه‌شكردۆته‌وه، بڕە پارەکە بۆ وانەبێژان خەرج دەکرێ، تەنیا لە پشووی بەهارە ڕۆژانی 11 بۆ 23ی مانگی 3 خەرج ناکرێ، بەڵام خەرجکردنی پارەکە بۆ ئەو ڕۆژانە دەکرێ کە بەهۆی خۆپارێزی له په‌تای کۆرۆنا پشوو بووە.
ئەو بڕیارەی وەزارەتی دارایی پشتی بەستووە بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان.