هەڕەشەکانی نێوان ئەمریکاو چین زیاتر دەبێت و ئەمریکا کونسوڵخانەیەکی چینی داخست
لەگەڵ ئاڵۆزبوونی گرژیەکانی نێوان ئەمریکاو چین ئیداره‌ی ئه‌مریكا بڕیاریداوه به داخستنی كۆنسوڵخانه‌ی چین له شاری هیوستۆن، په‌كینیش هه‌ڕه‌شه هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی هاوشێوه ده‌كات.
مۆرگان ئۆرتێگاس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پاراستنی سامانی رۆحی و زانیاری تایبه‌تی هاولاتیانی ئه‌مریكی هۆكاری داخستنی كۆنسوڵخانه‌ی چینه له هیوتۆن.
وتیشی، به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وڵاتان بۆیان
نییه له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیه دیپلۆماسیه‌كانیانه‌وه ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتی خانه‌خوێ بكه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، چین واشنتۆن له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكاریه‌كانی چین بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ن، تۆقاندنی هاوڵاتیانی و دزینی پیشه‌ی ئه‌مریكیه‌كان و هه‌ر چه‌شنه پێشێلكاریه‌كی تر بێده‌نگ نابێت و وه‌ڵامی ده‌بێت.
له‌به‌رامبه‌ردا وانگ وێن بین یه‌ك له وته‌بێژانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاندووه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا پڕ له سوكایه‌تی و بێڕێزیه و به هیچ جۆرێك مایه‌ی قبوڵ نییه و زیانی زۆر به په‌یوندی نێوانیان ده‌گه‌یه‌نێت.
ناوبراو وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و بڕیاره‌ی واشنتۆن داوای لێ‌كرد، هه‌ر چی زووتره پاشگه‌ز ببێته‌وه به پێچه‌وانه‌وه هه‌نگاوی گونجاو و هاوشێوه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵده‌گرن.
-
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز له ئێستادا چین تاوتوێی پرسی داخستنی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له ووهان ده‌كات.
له‌دوای هاتنه‌سه‌ركاری دۆناڵد ترامپه‌وه به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیه‌كانی واشنتۆن و په‌كین له پاشه‌كشێ و ئاڵۆزیدابوون، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی بازرگانی، سیاسی و ته‌ندروستی.