وه‌زاره‌تی بازرگانی قه‌باره‌ی ئالوگۆڕی بازرگانی له‌ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل گه‌یشتۆته‌ ئاستی پێش هاتنی كۆرۆنا

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا بڵاو بووه‌وه‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی خسته‌ سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی و ئابوری له‌ حیهاندا به‌ جۆرێك زۆرێك له‌ وڵاتانی به‌ چۆكدا هێنا و دووچاری قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئابووری كرد، له‌سه‌ر ئاستی كوردستانییش بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری لاواز كرد بوو به‌ڵام له‌ ئێستادا جوله‌ی بازرگانی زیاتر بووه‌.

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ھەرێمی كوردستان و ھەردوو وڵاتی توركیا و ئێران بەردەوام لە زیادبووندایە و، ئەوەی توركیا گەیشتووەتەوە ئاستی پێش كۆرۆنا و لەگەڵ ئێرانیش پلان دانراوە بگاتە ٢٠ملیار دۆلار ساڵانە، بۆیە لە ئێستادا ساڵانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتەدا دەگاتە ١٦ملیار دۆلار.

نەوزاد ئەدھەم، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگەیاند: “دۆخی بازرگانی لە ھەرێمی كوردستان زۆر باش بووە و لە ئێستادا تەنھا جموجۆڵی بازرگانی لە نێوان عێراق و ئێران ١٢ملیار دۆلارە، كە تەنھا لەگەڵ ھەرێمی كوردستان چوار ملیار دۆلارە ساڵانە و، پلانیش دانراوە بگاتە ٢٠ملیار دۆلار”.

هه‌روه‌ها ئه‌و بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ “رۆژ بەڕۆژ ھەوڵ دەدرێت بۆ ئەوەی ئاستی بازرگانیی نێوان هەرێم و ئەو دوو وڵاتە زیاتر بێت، تا ئەوەی مەبەستمانە، بگاتە ئەو ئاسته‌ و لە ئێستادا ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا گەیشتووەتە ئاستی پێش كۆرۆنا و ھەموو كەلوپەلێك ھاوردە دەكرێت، كە ساڵانە ئەویش نزیكەی ١٢ملیار دۆلارە”.

 

Back to top button