هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: عێراق هێشتا بۆ شەڕی دژی داعش پێویستی پێمانە
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتیی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش، ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تەمموز، دووپاتیکردەوە حکومەتی عێراق هێشتا پێویستی بە پشتیوانیی ئەوانە بۆ شەڕ لە دژی ڕێکخراوی داعش، کە بەم دواییانە لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە چالاکییەکانی دەستپێکردوونەتەوە.
ژهنەراڵ كێنێت ئێكمان، جێگری فهرماندهی گشتیی هێزی هاوپهیمانان له عێراق و سووریا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، عێراق هێشتا پێویستی به هاوكاری هاوپهیمانانه له رووبهڕووبوونهوهی داعش، بهتایبهتی له رووی پلانداڕشتن و زانیاری ههواڵگری و چاودێریكردنی جموجۆڵی گرووپه تیرۆرستییهكان له ئاسمانهوه. ئهم پێویستییانهش سنووری كاركردنی ئایندهی هاوپهیمانان دهبێت لهگهڵ هێزهكانی عێراق.
ئیکمان ڕاشیگەیاند کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی ڕاوێژکارییەکانی بۆ هێزە عێراقییەکان و بۆردومانی ئاسمانیی ورد لە دژی پێگەکانی داعش لەو وڵاتە.
جێگری فەرماندەی هێزی ئەرکە هاوبەشەکان لە عێراق، کینیس ئیکمان ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕێکخراوی داعش چالاکیی سنووردار ئەنجام دەدەن و ناتوانن کۆنترۆڵی هیچ ناوچەیەک بکەن، لەبەرئەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق چەکەکانیان لەناو دەبەن و ئەندامەکانیان دەکوژن.