دۆناڵد تره‌مپ: لەوانەیە خۆپیشاندانه‌كان هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌تەکانی كۆرۆنا بن
دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه له‌وانه‌یه به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌نێو گه‌نجان به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی دژبە ره‌گه‌زپه‌رستییه‌وه بێت.
دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمەریکا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگەیاند، یەک ملیار و ٩٥٠ ملیۆن دۆلاریان بۆ دابینكردنی ١٠٠ ملیۆن ڤاكسین ته‌رخان كردووه كه له دژی كۆرۆنا له‌لایه‌ن كۆمپانیای بایۆتهكنهلۆجیای ئه‌مریكا BioNTech پێش ده‌خرێت.
باسی لەوەشکرد، به نزیكه‌یی نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه له خانه‌ی به‌ساڵاچوواندا بوون، له ده‌ستپێكی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌وه هه‌وڵیان داوه له خانه‌كانی به‌ساڵاچووان رێوشوێنی پێویست بگرنه به‌ر.
دۆناڵد ترەمپ پەیامێکی ئاراستەی گەلی ئەمریکا کرد و رایگەیاند، داوا لە ئەمریکییە گەنجەکان دەکەین بەشێوەیەکی بەرفراوان روو لە باڕ و شوێنە قەرەباڵغەکان نەکەن، هەموومان لە یەک کەشتیداین.
لە وەڵامی رەخنەکانی کاندیدی پارتی دیموکرات و یاریدەدەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە ترەمپی بە “یەکەم سەرۆکی فاشیست” ناوبردبوو، سەرۆکی ئەمریکا وتی “من زیاتر لە هەموو سەرۆکەکانی دیکە کارم بۆ هاووڵاتییە ئەمریکییە ڕەشپێستەکان کردووە. رەنگە تەنها ئیبراهیم لینکۆڵن لە من زیاتر کاری کردبێت”.