ڕێواز فایەق حساب بۆ لاهور جەنگی ناكات دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدان
رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بڕیارەكانی لاهور جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی فەرامۆش دەكات و لە دانیشتنەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ئامادە دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممه، مونا قەهوەچی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە.
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبێتەوە و کارنامەی کۆبونەوەی هەفتەی داهاتوو دیاریدەکرێت، لە کۆبونەوەی هەفتەی داهاتوشدا ژمارەیەک وەزیری حکومەتی هەرێم ئامادە دەبن.
چوونی ڕێواز فایەق دوای بڕیاری لاهور جەنگی بووە كە بڕیاری ڕاگرتنی كارەكانی یەكێتی لە پەرلەمان دابوو، ئەوەیش وایكرد سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمان دژی ئەو كارە بوەستنەوە و ئامادەیی خۆیان لە دانیشتنەكانی پەرلەمان دەربڕی و یەكێتـی لەو هەڵوێستەی بەتەنیا مایەوە.