هێمن هه‌ورامی بڕیاری له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/05/webste-qalb-wena-13.jpg)
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (6)ی ساڵی 2020 بۆ درێژكردنه‌وه‌ى وه‌رزی به‌هاره له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى ڕۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 26/7/2020.
ده‌قی بانگهێشته‌كه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به بریاری ژماره(6)ی ساڵی 2020 بۆ درێژكردنه‌وه‌ی وه‌رزی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (19)و برگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (66) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و ئاماژه به نووسراوی په‌رله‌مانی كوردستان به واژۆی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان ژماره (1200) له 16/7/2020 كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه، كه تیایدا ئاماژه به ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان كراوه له ڕێكه‌وتی (26، 27، 28/7/2020)، بڕیارمان دا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى ڕۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 26/7/2020 تكایه له كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان