ڕۆژئاوای كوردستان : ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە سەرێکانی تەقیەوە

نیوەرووی ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 23ی تەموزی 2020، ئۆتۆمبێلێکی بۆمب رێژکراو لە سەنتەری شاری سەرێکانی لە رۆژئاوای کوردستان تەقیەوە.

بەپێ زانیارییەکان ئەو ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوە لە چواڕیانی جوزە لە سەنتەری سەرێکانی تەقیوەتەوە و 15 كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ئێستا شاری سەرێکانی لە رۆژئاوای کوردستان ژێر کونترۆڵی چەکدارانی سەر بە تورکیایە.

Back to top button