سۆران : کۆرۆنا بوو بە هۆی گیان لە دەستدانی کەسێکی دیکە
لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان قایمقامی سۆران ئاشکرای دەکات لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٣٢ پشکنین بۆ گومانلێکراوان بە کۆرۆنا ئەنجام دراوە و تواندراوە ١٣ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەست نیشان بکەن .
کرمانج عزەت هەروەها گوتی : “كەسێك بەناوی حاجی محەمەد چەلەبی لە قەزای سۆران كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوو، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەست داوە كە خەڵكی قەزای سۆرانە
لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات ، ئەو 13 كەسە کە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەموویان دانیشتووی ناو سۆرانن