بۆ جارێکی دیکە فەڕەنسا هەڕەشە لە تورکیا دەکات
ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لە گەڵ لە نیکۆس ئەناستاسیادسی سەرۆکی قوبرس گوتی ، پرسەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست پەیوەندی زۆری بە هەردوو وڵاتی قوبرس و فەرەنساوە هەیە و هۆشداری دەدەینە تورکیا خۆی لەپرسە بە دوور بگرێت .
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ماکرۆن گوتی ”تێکدانی ئاسایش“ی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، بە هەڵە دەزانین و ناشبێت مەیدان بۆ تورکیا و دەستدرێژیەکانی چۆڵ بکرێت و بە دڵناییشەوە ڕێگە بە تورکیا نادەیین .
هەر لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ دا ماکرۆن داوا لە وڵاتی ئەندام لە ( یۆرۆمید ٧ ) دەکات سەرەتای مانگی داهاتوو لە بارەی پرسی تورکیاوە کۆببنەوە کە بریتین لە وڵاتانی وەک فەرەنسا، ئیسپانیا، پورتوگال، ئیتاڵیا، یۆنان، ماڵتا و قوبرس پێکهاتووە.