عێراق به فه‌رمانی ئێران، ئامرلی ده‌كاته قه‌زا
خواكوڕك
میدیا فه‌رمیه‌كانی عێراق بڵاویان كردۆته‌وه كه به‌فه‌رمانێكی نهێنی و فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری بڕیاری به قه‌زاكردنی ئارمرلی ده‌ركردووه و به‌ته‌واوی له قه‌زای خورماتوو جیاكراوه‌ته‌وه بەبێ ئەوەی بۆچوونی ئیدارەی خورماتوو وەربگرێت.
قایمقامی خورماتوو له‌باره‌ی ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه پێیوایه، وه‌رنه‌گرتنی ڕای ئه‌وان و سونه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی ئامرلی كه زۆرینه‌ن وه‌رنه‌گیراوه و تاك لایه‌نه بڕیاره‌كه دراوه، ده‌شڵێت ده‌بوو ناحیه‌كه بكرابایه گوند نه‌ك قه‌زا.
له‌لایه‌كیتر عەلی حسێنی وتەبێژی حەشدی شەعبی و ئەندامی ئەنجوومەنی قەزای خورماتوو، بڕیاری بەقەزاكردنی ئامرلی بە “گرنگ” پێناسه‌كردووه، و پێیوایه له‌داهاتوودا شیعه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌توانن باشتر له‌گه‌ڵ یه‌كه ئیداریه‌كانی دیكه و به‌غدا مامه‌ڵه بكه‌ن.
به‌شێكی دیكه له‌به‌رپرسه كورده‌كانی دانیشتووی خورماتوو پێیانوایه، دوای ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی عێراق مه‌ترسی به پارێزگاری كردنی قه‌زای خورماتووش هه‌یه، كه‌ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ دابڕاندنیه‌تی له كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، حكومەتی عێراق لەسەر داوای ئێران دەیەوێت خورماتوو بكاتە پارێزگا و لەم رێگەیەوە پارێزگایەكی نوێی شیعی لەناو جەرگەی ناوچە سونییەكاندا دروستبكات، بەتایبەت ئەم قەزایە دەكەوێتە سەر رێگەی سەرەكی كەركوك و موسڵ و دەتوانرێت بەم پلانە هێڵێكی ئارام بەرەو سوریا ببرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانی حكومه‌تی خۆجێی قه‌زاكه، دوای هاتنی داعش زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س له ناحیه‌ی ئامرلی ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون و تا ئێستاش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌و ژماره‌یه‌ی له چارۆژكه‌كه ماونه‌ته‌وه له 10 هه‌زار كه‌س كه‌مترن.