سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له کۆنسوڵی گشتی نوێی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆپێنج شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ “رۆبێرت واڵه‌رن “کونسولی نوێی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستە کرد پشتگیری هەمەلایەنی خۆی بۆ دووپاتی کردەووە .
هاوکات کۆنسوڵی نوێی ئەمریکاش “پابه‌ندیی ئه‌مریكای به سه‌قامگیری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، رۆڵی هه‌رێم و لایه‌ن و پێكهاته‌كان له حوكمڕانی عێراقدا، پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دووپاتكرده‌وه”.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان “په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌مریكا، هاریكاریی هاوبه‌ش و كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به‌رده‌وامیی پشتگیری ئه‌مریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان، رۆڵی هه‌رێمی کوردستان له سه‌قامگیری عێراقدا، دۆخی ناوخۆ و رۆڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پاراستنی پێكه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یی له‌نێوان پێكهاته‌كاندا” دووپاتكردو‌وەتەوە.
نێچیرڤان بارزانی ده‌ستخۆشی لە ستیڤ فه‌یگن كۆنسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر کردووە بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بووەو وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “رۆڵی له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و ئه‌مه‌ریكادا گێڕاوه”. فەیگن وه‌ك جێگری نێرده‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و لەو کۆبوونەوەیەدا جەختیکردووەتەوە “له ئه‌ركی تازه‌یدا له بره‌ودان به پێكه‌وه‌كاردن و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت”.