ئاگادارییەک لە لایەن وەزارەتی کارەباوە

 

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا ، ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی کارەبا ئاشکرای دەکات”لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و بەرهەمهێنانی كارەبا، سبەی هه‌ینى 24/7/2020، له‌ كاتژمێر 6ی بەیانی بۆ ماوەی تەنیا 3 بۆ 4 كاتژمێر پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە  بە مەبەستی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرۆمۆڵ ، ئەمەش بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆسەی تەكنیكیی زیادكردنی غاز، دواتر ڕەوشەكە ئاسایی دەبێتەوە و 100 مێگاوات كارەبا زیاد دەبێت و كاریگەریی لەسەر زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبا دەبێت

 

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە  “وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ بنیاتنانی ژێرخانی كارەبا و زیادكردنی ماوەكانی پێدانی كارەبا بەتایبەتی لەم وەرزەی هاویندا، بۆ ئەوەی بەپێی توانا و بەباشترین شێوە خزمەتی هاونیشتمانیان بكات ، بۆیەش هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە بە هەموو شێوەیەک لە هەوڵی چارەسەری یەکجارەکی کێشەی کارەبا داین “.

Back to top button