لە عێراق خۆپیشاندان دەست پێدەكاتەوە

 

دوای دوو مانگ لە دەستبەكاربوونی مستەفا كازمی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵام تا ئێستا عێراقیەكان بە گشتی و خۆپیشاندان بە تایبەتی لە كارەكانی كازمی ناڕازین

 

لە ئێستادا چالاكانی خۆپیشاندەرانی عێراق لە ھەوڵی ڕێكخستنەوەی خۆپیشاندانەكان دەدەن چونكە ھێشتا بكوژانی خۆپیشاندانەكان دەستگیر نەكراون و ھەنگاوەكانی كازمی تەنھا بابەتی ڕاگەیاندنن

 

لە بەرامبەردا بەشێك لە ھێزە سیاسیەكان پێیان وایە دەبێت دەرفەت بدرێت بە كازمی چونكە ھێشتا زوە بۆ ھەڵسەنگاندنی

Back to top button