عێراق : هەشتا حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرۆنا تۆمار کرا

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێ ئەمڕۆدا کە تایبەتە بە ئاماری 24کاتژمێری تووشبوون بە کۆرۆنا ئاشکرای دەکات80 کەسی دیکە بۆ هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە .

 

هاوکات ئاماژە بەوە دەکات 2361 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 2258 كەسیش بە تەواوەتی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

 

بە پێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق ”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 102226 كەس و لەو ژمارەیەش 4122 كەس گیانیانلەدەستداوە و 69405 كەس  چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 28699 كەسن كە 375 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

Back to top button