گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق دەستی پێکردەوە .

 

میدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ هەواڵی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراقیان ڕاگەیاند لە دوای چوارمانگ داخستن و ناچالاکی بە هۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا .

 

وەک سەرچاوەی هەواڵەکە باسی کردووە لە دوای چوار مانگ ، ئەمڕۆ بەیانی گەشتەکان بۆ وڵاتانی لوبنان و تورکیا دەستی پێکرد و کارمەندانی فڕۆکەوانیش بە بەستنی دەمامک و دەستکێش و پشکنین بۆ گەشتیاران دەستیان بە ئەرکی خۆیان کردەوە .

 

هاوکات فڕۆکەخانەکانی نەجەف و بەسرە لە باشووری عێراق ئامادەیی خۆیان بۆ گەشتی گەشتیاران دەربڕیوە .

 

ئەوە لە کاتێکدایە فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی بڕیار تا یەکی مانگی هەشت هەروا بە داخراوەیی دەمێننەوە .

Back to top button