وەزیری دەرەوەی فینلەندا گەیشتە هەولێری پایتەخت

پێککا هاڤیستۆ، وەزیری دەرەوەی فینلەندا لە دوای سەردانی کردنی بەغدا و کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق ئەمڕۆ گەیشتە پایتەختی هەرێمی کوردستان

 

لە کاتی گەیشتنی پێککا هاڤیستۆ، وەزیری دەرەوەی فینلەندا لە لایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

 

بە پێی زانیاراییەکان وا بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی فینلەندا لە گەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و لە سەر کردنەوەی نوێنەرایەتی و قونسوڵخانەی فینلەندا لە هەولێربڕیار بدرێت

Back to top button