بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر : کەس بۆی نییە کەرتی پەروەردە بە سیاسی و حزبی بکات

 

دانانی بەردی بناغەی هەر قوتابخانەیەك دەبێت لە رێگای دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی پەروەردە و شارەوانی بێت و نەخشەكان پەسەندكرابن و تێچووەكان دیاربن و بەو مەرجە ئەندازیاریانە بێت، كە بەڕێوبەرایەتی بیناسازیی پەسەندی دەكات

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لاهور جەنگی لە پێناو بەرژەوەندی تاکە کەسی خۆی بەردی بناغەی خوێندگایەکی بنەڕەتی  لە هەولێر دانا و هەموو کەمو کوڕیەکانی بەشی پەروەردەیی پارێزگای سلێمانی لە بیر کرد لە پێناو بەرژەوەندی ئامانجداری خۆی ، بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

 

رونكردنەوەیەك لە بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر :

ئەمرۆ لەگەرەكێكی شاری هەولێر لە راگەیاندن وا پەخشكرا كە گوایە بەردی بناغەی قوتابخانەیەكی بنەرەتی دانراوە ، ئێمە وەك بەڕێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر جەخت لەوە دەكەینەوە ئەم كارانە دەبێت لە رێگای دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی پەروەردە و شارەوانی بێت لە پارێزگای هەولێر و نەخشەكان پەسەندكرابن و تێچووەكان دیاربن و بەو مەرجە ئەندازیاریانە بێت كە بەڕێوبەرایەتی بیناسازیی پەسەندی دەكات. ئەم كارانە ئەو كاتە مەقبولیەت وەردەگرێت كە تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومی بریاریان دابێت و پەسەندیان كردبێت . داوا لە هەموولایەكیش دەكەین كەرتی پەروەردە بە حزبی و سیاسی نەكرێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر

۲۳ ی ۷ ی ۲۰۲۰

Back to top button