دهۆک : ژمارەیەکی دیکەی تووشبووان بە کۆرۆنا چاکبوونەوە

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ ٧ تووشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ماوەی چەند رۆژ بوو لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دابوون چاک بوونەتەوە .

 

وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، ئاماری گشتی تایبەت بە پارێزگا ی دهۆک باس لەوە دەکات تا ئیستا ٣٠٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەتەوەو تەنها ٦٨  تووشبوو لە نەخۆشخانەکاندا بوونیان هەیە و بە خۆشحاڵیەوە هیچکام لە تووشبووان پێویستیان بە ئامێری هەناسەدانی دەستکرد نییە .

Back to top button