لەبارەی دانی 300 ملیار دینار بە هەرێمی كوردستان لەلایان بەغداوە خواكوڕك چەند زانیاریەك ئاشكرا دەكات
دوای بەدواداچوونی دەزگای میدیایی خواكوڕك لەبارەی 300 ملیار دینارەكە لە نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لەدانووستاندن لەگەڵ بەغدا ئەوە ئاشكرا بووە كە ئەوی باس لە 300 ملیار دەكرێت بەهیچ شێوەیەك راست نیە و ئەوەش یەكێكی تر لە درۆكانی ئەو میدیایانەی كە گوتیان دالیا رادەستی توركیا كراوە”.
سەرچاوەیەك ئاگادار بە دەزگا میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، كە ماوەیەكە دانووستاندنەكان لەگەڵ بەغدا وەستاوە، لەداهاتووێكی نزیك دانووستاندنەكان دەست پێدەكاتەوە، بەڵام سەرچاوەكە دەشلێت ئەم دەنگۆیانەی كە باس لە 300 ملیار دینار دەكرێت لەلایان بەغداوە بدرێتە كوردستان هیچ ئەسلی نیە، درۆیەكی ترە”.
سەرچاوەكە دەشلێت ئەو هەواڵانە بۆ لێدانە لە هەرێمی كوردستان دەنا خۆ كوردستان دەرۆزە كەر نیە، تا بەغدا بەكەیفی خۆی بلێت ئەوە 300 ملیار یان ئەوە 200 ملیار، بەڵكو بڵاو كردنەوەی ئەو هەواڵانە بۆ لێدانە لە هەرێمی كوردستان وەك ئەو دەنگۆیانەی كە گوتیان دالیایان رادەستی توركیا كردووە”.